دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای ماوەیەکی زۆر لە دوورکەوتنەوەی لە چاوی کامێراکان، نوێترین ڤیدیۆی هونەرمەندی ناوداری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بڵاوکرایەوە.

چیرۆکی سەرەکی
: شەوی ڕابردوو، ڤیدیۆیەکی نوێی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە؛ وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ناوبراو لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیدا لە شاری هەولێر لەگەڵ چەند بەرپرس و کەسایەتییەکی ناسراو دەرکەوتووە.

زانیاریی زیاتر: زەکەریا عەبدوڵڵا، کە بە یەکێک لە خاوەن جەماوەریترین هونەرمەندەکانی کورد دادەنرێت، ماوەی 15 ساڵە هیچ بەرهەمێکی نوێی هونەریی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام هێشتا گۆرانییە کۆنەکانی لە نێو هەوادارانی چێژی تایبەتیان ماوە و بە "کۆننەبوو" دادەنرێن.

ئەمەش بزانە: هەر دەرکەوتنێکی ئەم هونەرمەندە، چ بە فۆتۆ بێت یان ڤیدیۆ، دەنگدانەوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست دەکات. زەکەریا خاوەنی دەیان گۆرانیی ناودارە، یەکێک لەوانە گۆرانی "نەمزانی"یە کە 26 ساڵ پێش ئێستا بڵاوکراوەتەوە و تاوەکو ئێستاش بینەر و بیسەرێکی زۆری هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ