هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن

شەیری بکە لە:
هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن

هاندەرانی یانەی زاخۆ لەناو ستۆدیۆی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمشەو خەڵاتەکانی "زەبێست" ڕادەگەیێنرێت و هاندەرانی یانەی زاخۆ لەبەردەم مێژوویەکی شکۆداردان و هاندەرانی یانەکە دەیانەوێت خەڵاتێکی جیهانی ببەنەوە.

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ماڵپەڕی فەرمیی فیفا لە ڕۆژی شەشی مانگی ڕابردوو لیستی سێ یانەی بۆ باشترین هاندەر لە جیهاندا بڵاوكردوە، هاندەرانی یانەی زاخۆ یەکێک بوون لەو هاندەرانە، بۆیە هەڵمەتی گەورە بۆ پاڵپشتیکردنی یانەی زاخۆ بەڕێوەچوو، کوردستان چاوی لە بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری فیفایە لەلایەن زاخۆوە. 

چی ڕوویدا: ئاڤا میدیا وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، کەمپەینی سەرخستنی یانەی زاخۆی بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" بۆ باشترین هاندەر لە جیهان ڕاگەیاند. ئاڤا لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامدا، دەیان هەزار هاونیشتمانی لەڕێگەی ئاڤاوە دەنگیان بە یانەی سوورپۆشەکە دا.

لێدوانی فەرمی: نەشوان کاکۆ، ڕێکخەری تایبەتی یانەی زاخۆ بۆ کەمپەینەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: گرووپێکی 290 کەسیمان پێکهێناوە و کارمان لەسەر کۆکردنەوەی دەنگ کردووە، ئامانجمان بەدەستهێنانی یەک ملیۆن دەنگ بووە بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ. 

بە گوتەی نەشوان کاکۆ، کەمپەینەکەیان لە هەرێمی کوردستان و تاراوگە بوو، ماوەی 22 ڕۆژی خایاند و دەنگیان بۆ یانەکە کۆکردووەتەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زە بێست بۆ ساڵی 2025، لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت. یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، یانەیەک کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکات بۆ باشترین هاندەر، ئەویش یانە سوورپۆشەکەی زاخۆیە.  

بۆچی گرنگە: بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست"، لەلایەن هاندەرانی یانەی زاخۆوە، دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە و گرنگ بۆ وەرزشی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی یانەی زاخۆ دەچێتە پاڵ یانە گەورەکانی جیهان و ساڵی داهاتوو لە مەراسیمێكی گەورەدا، خەڵاتەكان دابەش دەکرێن. 

باکگراوند: یەکێتی تۆپی پێی جیهان 'فیفا'، ساڵانە خەڵاتی "زەبێست"، بە باشترینەکانی جیهان دەبەخشێت. کە باشترین ڕاهێنەر، یاریزان، گۆڵکار، گۆڵپارێز، پێکهاتەی تۆپی پێ، جوانترین گۆڵ و باشترین هاندەر لەخۆدەگرێت و هەر یەکەیان خەڵاتێکی تایبەتیان پێ دەدرێت و دەبێتە باشترینی جیهان بۆ ساڵەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ