بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی ئاشکرای دەکات، هەوڵدەدرێت ناکۆکی و ناتەبایی لەنێو لایەنەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بچێنرێت، هاوکات دەستوەردانی دەرەکی لەکاروباری ناوخۆی عێراق ڕەتدەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کاندیدکردنی نووری مالیکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە زۆر خراپ وەسف کرد و هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ عێراق کرد لە حاڵەتی هەڵبژاردنەوەی مالیکی وەکو سەرۆکوەزیران.
لێدوانی فەرمی: بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: دەستوەردانی دەرەکی لە سەپاندن و ملکەچکردن لە هەر وڵاتێک بێت ڕەتی دەکەینەوە و پشتیوانیی یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی و پتەوکردنی هەڵوێستەکەی دەکەین. هاوکات بەرپەرچی هەوڵەکانی چاندنی ناتەبایی و دووبەرەکی لەنێوان لایەنەکانی چوارچێوەکە دەدەینەوە.
ناوبراو دەشڵێت، هەموو ئەمانە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانین، نەگۆڕن و سازشیان لەسەر ناکرێت و بەڵێنێکە پاشگەزبوونەوەی نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لێدوانەکەی ترەمپ کاردانەوەی زۆری لایەنە شیعەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی ئەمریکا وەستانەوە هاوکات مالیکی ڕایگەیاند، پاشەکشە ناکات و بەردەوام دەبێت لەخۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا






