سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات

سەرۆک بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕایگەیاند، هیواخوازم كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەک بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد بن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی هەسەدە و حكومەتی سووریا بۆ ڕاگرتنی تەواوەتی شەڕ و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکخستنی سەربازی و یەکە کارگێڕییەکان، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر، بەپێی ڕێککەوتنەکە؛ چەکدارانی سووریا لە سنووری ئەو ناوچانەی کەپێشتر بەناوچەی سەربازی ناسرابوو لە حەسەکە و کۆبانێ دەکشێنەوە و یەکەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە نێو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.

پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هەردوولا دەكات و هیوادارە ئەو ڕێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بێت.

لە پەیامەکە سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە دەكات و پیرۆزبایی لە هەردوولا دەكات، هیوادارە ڕێككەوتنەكە بەردەوام و سەركەوتوو بێت.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان، هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ