ئیلهام ئەحمەد: خەباتمان بەرەو چەسپاندنی داواكاری و مافەكانمان لە دەستوور هەنگاو دەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر
ئاڤا نیوز
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایدەگەیێنێت، لە ئەمڕۆوە خەباتمان بەرەو قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێت؛ پێویستە هەوڵبدەین داواكاری و مافەكانی كورد لە قالبێكی دەستووری و یاسایی بچەسپێنین و لەڕێگەی خەباتی سیاسییەوە بۆ مافەكانمان تێبكۆشین.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی هەسەدە و حكومەتی سووریا لەسەر ڕاگرتنی تەواوەتیی شەڕ و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیی، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا هەموو دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکان یەکدەخرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە خەباتمان بەرەو قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێت، پێویستە داواكاری و مافەكانمان لە قالبێكی دەستووری و یاسایی بچەسپێنین، بۆ ئەمەش: نووسینەوەی دەستوور، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شەفاف و دوور لە دەستوەردان، هاوبەشیی حكومڕانی و ڕەخساندنی دەرفەتی بەشداریكردن لە دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت، وەرگرتنی پۆستە وزاری و باڵاكان لەلایەن پێكهاتەی كورد بە پێویست دەزانین و بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسانە شاندێكمان دەچێتە دیمەشق.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر وتیشی، "توانیمان خاك و خەڵكی خۆمان لە لەناوبردن بپارێزین و ئەو پیلانە پووچەڵ بكەینەوە كە بۆ سڕینەوەی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان لەئارادابوو. ئامانجی سەرەكیشمان لە واژۆكردنی ڕێككەوتنە، وەستاندنی خوێنڕشتنی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن بوو لە كۆمەڵكوژیی كورد."
زانیاریی زیاتر: ئیلهام ئەحمەد تیشكی خستەسەر بڕگەیەكی ڕێككەوتنەكە كە ئاماژە بە گەرەنتی كشاندنەوەی هێزەكانی حكومەتی سووریا دەكات لە ناوچەكانی هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوە، بەجۆرێك هەردوو هێزی هەسەدە و دیمەشق دەگەڕێنەوە هەمان ئەو شوێنەی كە پێش دەستپێكی شەڕەكە تێیدا جێگیر كرابوون.
هاوكات هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەبێتە هێزێكی فەرمی كە گۆڕانكاری بەسەردا نایەت و هیچ هێزێكیش شوێنیان ناگرێتەوە؛ ئەو هێزانە ئەركی پاراستنی ئاسایشی قامیشلۆ و حەسەكە لەئەستۆ دەگرن تا دۆخەكە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە و دیمەشق و هەسەدە دەگەنە چارەسەریی ڕیشەیی.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، لێتێگەیشتن هەیە بۆ گەرەنتیكردنی مافەكانی كورد لە دەڤەرە كوردییەكان لەچوارچێوەیەكی فەرمیدا، بەتایبەت لە پرسی دانپێدانان بە بڕوانامەی زانكۆیی و خوێندن بە زمانی دایك. هەروەها پرسی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان و گومرگەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد






