سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا، بە فەرمی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئەمڕۆ لە نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا ڕاگەیێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕاگەیێنرا، بەپێی ڕێککەوتنەکە، سوپای سووریا لە ناوچەکانی حەسەکە و کۆبانی دەکشێتەوە، لە بەرامبەریشدا یەکەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی ئێکس سێ خاڵی سەرەکی بۆ پاڵپشتی لە ڕێککەوتنەکە خستووەتەڕوو، دەڵێت: پشتگیری لە سووریایەکی خاوەن سەروەری و یەکگرتوو، سووریایەکی ئاشتیخواز بۆ هەموو پێکهاتەکانی و سووریایەکی بەشدار لە شەڕی دژی تیرۆر دەکەین.
ماکرۆن بەڵێنی داوە فەرەنسا لە ڕووی دیپلۆماسی و مرۆییەوە هاوکاریی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بکات و گەرەنتیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی سووریا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ئاستی جیهان، ئەو رێککەوتنە کاردانەوەی خێرای دروست کردووە؛ هەر لە دوای ماکرۆن، دیپلۆماتکارێکی باڵای کەنەدی گوتی، رێککەوتنی ئەمجارە لە سووریا مێژووییە و ئەنجامی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





