حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەمید مەروان عەلی
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا عەمید مەروان عەلی، وەک فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە دەستنیشان کرد، ئەم بڕیارە وەک جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە گشتگیرە دێت لە نێوان دیمەشق و هەسەدە ڕاگەیێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەسەدە و دیمەشق ڕاگەیێنرا، بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، سوپای سووریا لەو ناوچانەی حەسەکە و کۆبانی کە پێشتر وەک ناوچەی سەربازیی ناسرابوون دەکشێتەوە، لە بەرامبەریشدا یەکەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای فەرمیی حکومەتی سووریا ڕاگەیاند: عەمید عەلی، بە فەرمی ئەرکەکانی وەرگرتووە، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمڕۆ هەینی بڵاو کرایەوە.
کاردانەوەکان: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، ئەم پێشهاتە نوێیە وەرچەرخانێکی ستراتیژییە بۆ دوورخستنەوەی بژاردەی سەربازیی؛ بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە ڕەنگدانەوەی پابەندییەکی ڕاستەقینەی حکومەتی سووریایە بۆ گرتنەبەری ڕێبازی هاوبەشیی نیشتمانیی ڕاستەقینە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەری خۆسەر جەختیکردەوە: "چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو شارەکان بە ئامانجی تێکەڵکردنێکی بەرپرسانە و پلەبەندییە، کە تێیدا کەرامەتی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات





