وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بە ترەمپ دەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی دەفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریکا دەگەیەنێت و دەڵێت: خەڵكی عێراق ئێمەی هەڵبژاردووە، ئێمەش سەرپشكین لەوەی كێ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو دەستنیشان دەكەین، بۆیە وەک لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە بڕیاری كاندیدكردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆكوەزیران پاشەكشە ناكەین.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی دەفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی وەک هێزێكی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، میوانی بەرنامەی 'دوو قسە'ی ئاڤا میدیا بوو، وەڵامی پرسیارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی و حکوومڕانیی عێراقی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بۆ ئاڤا وتی: لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، كۆكین لەسەر ڕەتكردنەوەی دەستوەردانی دەرەكی لە پرسی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پابەندین بە ڕێكارە دەستوورییەكانی پەیوەست بەم پرسە.
٠ عەلی دەفاعی ڕوونی دەکاتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییە و بە فەرمی كاندیدی خۆی دیاری کردووە، بە خواست و حەزی هیچ كەس و لایەنێک لە بڕیارەكە پاشگەز نابینەوە.
٠ باسی لەوەش کرد، چوارچێوەی هەماهەنگی هەریەک لە نووری مالیکی، حەیدەر عەبادی و محەممەد شیاع سوودانی سەرپشک کرد، تا لە نێوان خۆیاندا ڕێکبکەون لەسەر دیاریكردنی یەكێكیان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق، ئەوەبوو سوودانی بە ویستی خۆی دەستبەرداری پۆستەكەی بوو بۆ مالیکی، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیش بە زۆرینە لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییەی سوودانی كۆک بوون.
٠ ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەگەری ڕێككەوتنی نوێ لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران بەدوور نازانێت و دەڵێت: "هەموو بابەتێك چارەسەری هەیە؛ لە پرۆسەی سیاسییدا هیچ پێشهات و هەڵومەرجێک ئەستەم نییە، بەڵام ئێمە ڕژدین لەسەر ڕێكارە دەستوورییەكان و دیاریكردنی سەرۆكوەزیران لەنێو پەرلەمان، نەک ئەوەی هەر لە ئێستاوە لە دیاریكردنی كاندیدی خۆمان پاشگەز ببینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە





