دیداری نێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند، بەڵام مەرجی ئەوەی دانا کە دەبێت واشنتن هەڕەشەکانی وەلابنێت، هاوکات ئیسرائیلی بە هەوڵدان بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی نوێ تۆمەتبار کرد.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ دانوستان نییە، بەڵام دانوستان ناتوانێت بە هەڕەشە دەستپێبکات؛ دەبێت ئەمریکا هەڕەشەکانی وەلابنێت. ئەزموونەکان دەریانخستووە واشنتن هەرگیز بە نییەتێکی پاکەوە مامەڵەی نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئێران ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە مەیلی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ هەرگیز کەمی نەکردووە و دەیەوێت هەموو شتێکی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بلکێنێت تاوەکو وڵاتانی دراوسێ لاواز بکات.
٠ سەبارەت بە دۆخی سووریا، عێراقچی جەختی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی سەقامگیریی کردەوە و داوای کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیلی کرد.
٠ عێراقچی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمریکا لەرێگەی چەندین نێوەندگیرەوە داوای نوێکردنەوەی دانوستانەکانی کردووە، بەڵام تاران تەنها لەگەڵ "دانوستانێکی ڕەوا و عاقڵانە" دایە کە تێیدا ڕێز لە مافە یاساییەکانیان بگیریت و هێرشی سەربازییشی وەک بژاردەیەکی سەرنەکەوتوو وەسف کرد، چونکە پێیوایە واشنتن لە هێرشەکانی پێشوودا نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت.
باکگراوند: ئەم لێدوانانەی عێراقچی دوای ئەوە دێن کە ئەمریکا کەشتیگەلی (USS Abraham Lincoln)ی ناردووەتە ناوچەکە و ترەمپیش لە داڤۆس هەڕەشەی لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی کردبوو ئەگەر تاران لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران ڕانەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە





