
دەروازەی سنووریی یەعروبییە لە پارێزگای حەسەکە
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەروازەی سنووریی یەعروبییە لە پارێزگای حەسەکە، دوای 15 ساڵ لە داخرانی فەرمیی، بەڕووی جووڵەی بازرگانیی و گەشتیاراندا دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: مازن عەلووش، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە دەستەی گومرگی سووریا ڕایگەیاند: "دوای تەواوبوونی تەواوی ڕێکارە کارگێڕیی و تەکنیکییەکان، دەروازەکە بەڕووی هاتوچۆدا دەکرێتەوە؛ هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ لایەنی عێراقیی لە ئاستێکی یەکجار باڵادایە و بەم زووانە پڕۆسەکە دەستپێدەکات."
زانیاریی زیاتر: دەروازەی یەعروبییە کە هاوسنوورە لەگەڵ دەروازەی ڕەبیعەی عێراق، لە ساڵی 2011ـەوە بە فەرمیی داخرابوو و تەنها بۆ مەبەستی سەربازیی و مرۆیی سنووردار بەکاردەهێنرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆسەی کردنەوەی دەروازەکە بەشێوەیەکی کردەییی دوای ڕێککەوتنی 14-01-2026ـی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دێت، کە تێیدا کوردەکان ئەرکی پاراستنی سنوورەکانیان ڕادەستی دیمەشق کردەوە. ئێستا تیمە هونەرییەکان سەرقاڵی نوژەنکردنەوەی باڵەخانەکان و جێگیرکردنی سیستەمە گومرگییەکانن تاوەکو بە زووترین کات جووڵەی کاڵاکان و گەشتیاران دەستپێبکاتەوە، کە ئەمەش فشار لەسەر دەروازەکانی دیکەی وەک ئەلبووکەمال کەم دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەلمۆنیتەر: ساڤایا لە پۆستەکەی ماوە



