تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن

شەیری بکە لە:
تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن

کۆبوونەوەی نێوان هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرەخۆشیی لە گەلی ئێران دەکات بۆ قوربانییانی خۆپیشاندانەکان و داوا دەکات کێشە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بەبێ دەستێوەردانی دەرەکیی چارەسەر بکرێن.

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە بە وردیی چاودێریی پێشهاتەکانی ئێران دەکەین؛ بەهۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا زۆر دڵتەنگین و سەرەخۆشیی لە گەلی ئێران دەکەین.

٠ وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای خواست کە کێشە ناوخۆییەکانی ئێران بە شێوەیەکی ئاشتییانە و تەنها لەلایەن گەلی ئێران خۆیانەوە یەکلایی بکرێنەوە.

٠ فیدان بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنقەرە دژی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکییە لە کاروباری تاراندا، چونکە بڕوای وایە هەر دەستوەردانێک قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە و زیان بە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە دەگەیەنێت.

٠ لە هەموو دەرفەتێکدا بە هەموو هاوتاکانمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە دژی هەر دەستێوەردانێکی سەربازین بۆ سەر ئێران.

٠ هەروەها تێبینی ئەوە دەکەین کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قایل بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران.

٠ ئەم هەوڵانەی ئیسرائیل ئەگەری ئەوەیان تێدایە زیانی جددی بە سەقامگیرییە لەرزۆکەکەی ئێستای ناوچەکەمان بگەیەنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ