مووسا ئەحمەد: دوای ئاوارەكان، هاوكارییەكان بە ماڵە هەژارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەگەیەنین
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش

مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕێگەی ئاڤاوە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دەدات؛ ڕایگەیاند دوای دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانی ئاوارەكان، ڕاستەوخۆ هاوكارییەكان دەگەیێنرێنە ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە وەرگرتووە، ژمارەیەكی زۆری خانەوادەی هەژار لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان هەن كە پێویستییان بە هاوكارییە. بە شێوەیەكی گشتیش ئامارەكانی سەر ئاستی سووریا مەترسیدارن، بەو پێیەی 90%ـی خەڵكی ئەو وڵاتە لەژێر هێڵی هەژارییەوەن بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند، ئەوكاتەی پێداویستییەكانی ئاوارەكان لە هەموو ڕوویەكەوە دەستەبەر كران، لە قۆناغی دووەمدا دەست دەكەین بە گەیاندنی هاوكارییەكان بە ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان. بۆ ئەمەش، جگە لەو هاوكارییانەی لە ڕێگەی ئێمەوە كۆ كراونەتەوە، دەستی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ڕادەكێشین بۆ هەڵمەتی كۆمەككردنی دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان.
٠ سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەش كرد، گرفتی سەرەكیمان لە گەیاندنی هاوكارییەكان ئەوەیە كە ناوچە كوردییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان پچڕپچڕن و زۆرجار لە كاتی گەیاندنی هاوكارییەكان لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر، ئاستەنگ و بەربەست دێنە پێشمان.
٠ هاوكات سوپاسێكی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی دەروازەی پێشخابووری كرد كە بەردەوام ڕێكارە كارگێڕییەكانی پەیوەست بە تێپەڕبوون لە دەروازەی سنووری و مۆڵەتی چوونەژوورەوەیان بۆ ڕێك دەخەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن




