نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین ڕێککەوتنەکە ببێتە بنەمای پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین ڕێککەوتنەکە ببێتە بنەمای پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە دەکات و پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیییەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان دووپات دەکاتەوە.

ڕاگەیێنرای فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە: ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکتێگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت.

٠ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایەکی یەکگرتوو، پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە دەستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووریا و ناوچەکە بەگشتی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ