پارتی ڕەتی دەکاتەوە وەزارەتی ناوخۆی بۆ یەکێتی پێشنیاز کردبێت بەرامبەر سەرۆککۆمار

شەیری بکە لە:
پارتی ڕەتی دەکاتەوە وەزارەتی ناوخۆی بۆ یەکێتی پێشنیاز کردبێت بەرامبەر سەرۆککۆمار

ئاڤا نیوز

سەرکردەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان هەر جۆرە ڕێککەوتنێک یان پێشنیازێکی فەرمیی بۆ بەخشینی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتیی بەرامبەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕەتدەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: سەرکردەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشنیازکردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ یەکێتیی بەرامبەر پۆستی سەرۆککۆمار دوورە لە ڕاستییەوە؛ هیچ باس و پێشنیازێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە و هەواڵەکە بە تەواویی ڕەتدەکەینەوە.

زانیاریی زیاتر: لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پارتی لە بەرامبەر پاشەکشەی یەکێتیی لە پۆستی سەرۆککۆمار، ئامادەیی نیشانداوە پۆستی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بداتە ئەو حیزبە. بەڵام پارتی ئەوەی بەفەرمی ڕەت کردەوە. 

نوێ دەکرێتەوە... 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: