عێراق مووچەی 19 هەزار ئافرەت دەبڕێت

شەیری بکە لە:
عێراق مووچەی 19 هەزار ئافرەت دەبڕێت

گرافیکی ئافرەتێک و ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق مووچەی زیاتر لە 19 هەزار ئافرەتی بڕی، دوای ئەوەی دەرکەوت سەرەڕای هاوسەرگیریکردنەوەیان، بە نایاسایی وەک "بێوەژن و تەڵاقدراو" هاوکارییان وەرگرتووە.

لێدوانی فەرمی: حەسەن خەوام، گوتەبێژی وەزارەتی کار ڕایگەیاند: تیمەکانمان 19,705 ئافرەتیان ئاشکرا کرد کە باری شارستانییان گۆڕاوە بەڵام مووچەیان وەرگرتووە؛ ڕێکاری یاسایی توند دەگرینە بەر تاوەکو هەموو ئەو پارانەی بە نایاسایی بردراون بۆ دەوڵەت بگێڕدرێنەوە.

زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو کەسانەی لە عێراق بە نایاسایی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە، تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو 380,000 کەس بووە، بەڵام لەگەڵ چڕبوونەوەی وردبینییەکان لەمساڵدا، ژمارەکە بۆ نزیکەی 500,000 سەرپێچیکار بەرزبووەتەوە.

٠ ئەو ئافرەتانەی کەیسەکانیان ئاشکرا کراوە، بە فەرمیی بانگ دەکرێن تاوەکو مێژووی وردی هاوسەرگیرییەکەیان دیاری بکرێت و تەواوی ئەو بڕە پارەیەی لەو ماوەیەدا وەریانگرتووە لێیان وەربگیرێتەوە.

باکگراوند: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ماوەی ساڵێکە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە سوودمەندی ناشایستەی سیستمەکەن؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە دەرکەوت ملیارەها دینار مانگانە بۆ کەسانێک خەرج دەکرێت کە داهاتی جێگیر یان باری کۆمەڵایەتیی گۆڕاویان هەیە و ڕێگرییان لە گەیشتنی هاوکاریی بۆ هەژارە ڕاستەقینەکان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ