مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە تەواوی خواستەکانی ئێمەی بەدینەهێناوە، بەڵام توانی ڕێگری لە کۆمەڵکوژی و خوێنڕشتن بکات. دەشڵێت: سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی پێوە کردم و وتی "من دەبمە گرەنتیکاری جێبەجێکردنی ئەم ڕێكکەوتنە".
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئەم ڕێککەوتنە لە سەرەتای مانگی یەک هەبوو، دوای چەندین دانیشتن هاتووەتە بەرهەم، پێویست بوو شرۆڤەی بکەین ئینجا بڕیاری لێ بدەین، ئێمە دەقی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا واژۆ کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانەوە مەترسی لەسەر گەلی ئێمە هەبوو، بەنیازی کۆمەڵکوژی بوون، لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو ئاستە نەبوون کە بەر لە هێرشەکان بگرن. بۆیە ئێمە دەمانەوێت مافی نەتەوەکەی خۆمان بپارێزین.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەمانەشی وت:
٠ بەپێی ڕێککەوتنەکە هێزی سەربازی سووریا ناچێتە هیچ ناوچە و شار و گوندێکی کوردی. تەنیا هێزەکانی ئاسایش دێنە بازاڕی حەسەکە و قامیشلۆ. بەرگریمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت. هێزی ئاسایش تەنیا بۆ پاراستنی ئارامی لەناوچەکە دەبن.
٠ کەسانی شارەزا و پسپۆڕی ئێمە دەچنە دیمەشق و ڕێکارەکانی تێکەڵکردن تاوتوێ دەکەن. گرنگترین خاڵی ئەم ڕێککەوتنە وەستانی شەڕ بوو.
٠ کارمەندەکانی دەروازە و فڕۆکەخانەی قامیشلی هەر لە شوێنی خۆیان دەبن و تەنیا ڕاژەیان دەگوازرێتەوە سەر حکومەتی سووریا.
٠ سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە پێویستە خەڵک ئاسوودەبن و متمانەیان هەبێ و پشتگیرمان بکەن. ئامانجی ئێمە بەرزتر بوو، بەڵام ئەوەی ئێستا بەدەستمانهێناوە گرنگە. ئەوەی ڕێککەوتنی لەبارەوە کراوە پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردییە لەڕووی سیاسی و ئیدارییەوە.
٠ ئەوەی بەدەستهاتووە لەگوێرەی چاوەڕوانی ئێمە نەبوو، بەڵام خەباتمان بەردەوام دەبێ.
٠ ڕێککەوتنمان کردووە خوێندنی کوردی لە قوتابخانە و زانکۆکان بخوێندرێت. ئامانجی هەرە مەزنی ئێمە ئەوەیە تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
٠ هێزەکانی هەسەدە بە شێوەی لیوا لە ناوچە کوردییەکان دەبن و هەموویان دەبنە لیوای جیاواز لەسەر وەزارەتی بەرگریی سووریا.
٠ سەبارەت بە کۆبانێ پێویستە لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەو هێزانەی هاتوونەتە نزیکی شارەکە بکشێنەوە و هێزەکانی ئێمە دەچنەوە شوێنی خۆیان و لەناو شارەکان نامێنن.
٠ لە عەفرین ڕێژەی 90%ـی دانیشتوانەکەی کوردە و هەرێمی کوردییە، ئەو ڕێککەوتنەی سەبارەت بە خوێندن کراوە پێویستە لەو ناوچەیەش جێبەجێ بکرێت. بەڵام لە ئایندە ئەمە جێبەجێ دەکرێت نەک ئێستا.
٠ پارێزگاری حەسەکە لەلایەن هەسەدەوە دیاری دەکرێت و هێشتا لە گفتوگۆداین.
٠ لە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ئەمریکا و فەرەنسا لەناو ڕێککەوتنەکە بوون و ئەوانیش بەرپرسیاریەتی جێبەجێکردنی لە ئەستۆ دەگرن. لەو بارەیەوە ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع قسەیکردووە. هاوکات سەرۆکی فەرەنسا قسەی لەگەڵ کردم وتی، "من دەبمە گرەنتیکاری جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە".
٠ یەکێک لەو بابەتە سەرەکیانەی لە حکومەتی دیمەشق باسی دەکەین ئازادکردنی ئەو کەس و چەکدارانەن کە کەوتوونەتە دەستی هێزەکانی سووریا یان عەشیرەتەکان.
٠ لەناو کاروباری دەوڵەت پێشنیازی زۆر پۆستم بۆکرا، بەڵام من هاوڕێکانی خۆم پێشنیاز کرد و هیچم نەویست. من لەناو گەلی خۆم دەبم و بەردەوام دەبم. یەکڕیزی کورد ڕۆڵ و ئەرکی سەرشانی منە و لەناو گەلی خۆمدا دەبم.
٠ ئەو هەڵوێستەی گەلی کورد لە هەموو پارچەکان و دەرەوەی وڵات دەریانبڕی مرۆڤ زۆر پێی سەربڵند دەبێت، ئەو هەڵوێستەی گەلی کورد هێزێکی زۆری پێدام، ئەم خۆپیشاندانانە کاریگەری زۆری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبوو.
٠ پارتە سیاسییەکان خزمەتی زۆریان کرد. سەرکردەی حیزبەکان ڕۆژانە قسەیان لەگەڵ دەکردین، لەڕووی مادی و مەعنەوی خەڵک لەگەڵمان بوون. یەکێتی کورد لەڕووی گەل و حیزبەکان مایەی سەربڵندییە.
٠ ئەم ڕێککەوتنە لەگوێرەی چاوەڕوانی ئێمە و خەڵک نییە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە گرنگیەکەی لەوەدایە شەڕ ڕاوەستاوە. بەڵێن بە خەڵک دەدەین بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و خەبات. گەلی ئاوارەی ئێمە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە تایبەت خەڵکی ناوچەی حەسەکە. بەرپرسانی شارەکان ئێمە دایدەنێین، ئێمە ئەم دەستکەوتانە دەپارێزین، زۆر شەهیدمان دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لێدوانەکەی ترمپ؛ مالیکی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات






