لە هەولێر فێستیڤاڵی 10 ڕۆژەی سەری ساڵ سازدەكرێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر فێستیڤاڵی 10 ڕۆژەی سەری ساڵ سازدەكرێت

دیمەنی ئاهەنگی سەری ساڵ لە شاری هەولێر، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بەبۆنەی پشووەكانی سەری ساڵی زایینی، ئەمشەو فێستیڤاڵێكی بازاڕی كراوە لە سەنتەری شاری هەولێر ساز دەكرێت و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە بۆنەكانی سەری ساڵ، چەندین چالاكیی جۆراوجۆری هونەری و كولتووری لەسەر ئاستی حكومی و كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ڕێكدەخرێت، مەبەست لێی ڕەخساندنی كەشێكی لەبارە بۆ گەشتیاران و هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەولێر لە بۆنەكانی سەری ساڵ و پشووەكانی دیكەدا، دەبێتە ڕووگەی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران، لەو سۆنگەیەوە بەباشمان زانی پلانێكی تۆكمەی ئەمنی و هونەری دابنێین بۆ ئەوەی كەشی ئارام و لەبار بۆ سەردانیكاران و گەشتیاران فەراهەم بكەین و چەند شوێنێكی جیا جیا بۆ ئاهەنگێڕان ئامادە كراون.

- پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەنتەری شار لەبەردەم قەڵا، فێستیڤاڵی بازاڕی كراوە بەفەرمی دەستپێدەكات كە چەندین چالاكیی هونەریش لەخۆ دەگرێت و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ