وەزیری بەرگریی تورکیا: بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە پرس بە کەس ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی یەکەم

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لە باکووری سووریا دەکات و دەڵێت: "چی پێویست بێت دەیکەین".
چیرۆکی سەرەکی: یەشار گولەر ڕایگەیاند، پێشتر کە هێزەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ناوچەکە بوون، ئەوان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە و پرسیشیان بە کەس نەکردووە، لەمەودواش بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان چاوەڕێی ڕەزامەندیی هیچ لایەنێک ناکەن.
بۆچی گرنگە: ناکۆکی لەسەر شێوازی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سووریا هەیە؛ تورکیا تەنیا ڕازییە چەکدارەکان بە "تاکەکەس" بچنە ناو سوپا، بەڵام هەسەدە دەیەوێت وەک "هێزێکی یەکگرتوو" بمێنێتەوە و تێکەڵ بێت، ئەمەش لای ئەنقەرە وەک مەترسی دەبینرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی داهاتووی هەسەدە بەردەوامن و ئەنقەرە سوورە لەسەر ئەوەی ڕێگە بە هیچ قەوارەیەک نەدات لەسەر سنوورەکانی دروست بێت.
- لەبارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە 15ـی ئەم مانگەدا لە ئاسمانی ئەنقەرە خرایە خوارەوە، گولەر گوتی: "هێشتا بۆمان دەرنەکەوتووە درۆنەکە هی کام وڵات بووە، چونکە بەهۆی خستنەخوارەوەی بە تەواوی تێکشکا و ناسینەوەی قورسە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
5 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
40 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
40 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
44 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
55 خولەک لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە





