
وێنەی سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە کیێڤ و مۆسکۆ بۆ هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتی ناچار ناکات و بڕیاری کۆتایی لای هەردوولایە.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتی بەبێ ڕەزامەندیی ئۆکراینا سەرناگرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، واشنتن ناتوانێت لایەنەکان بۆ واژۆکردنی هیچ ڕێککەوتنێک ناچار بکات، بەڵکو دەبێت هەردوولا ئارەزووی ئەوەیان هەبێت شەڕ ڕابگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە کیریل دیمیتریڤ، نوێنەری ڕووسیا بگاتە شاری میامی بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی؛ ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی دێت کە بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی و ئەورووپی ئەنجامیان دا.
لەلایەکی دیکەوە: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتن نیشان داوە و ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتی ئەوەیە ئۆکراینا و هاوپەیمانە ڕۆژائاواییەکانی هەنگاوی کردەیی بنێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت






