
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە هەرچی زووە خاکی ئێران جێ بهێڵن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی مەجازیی ئەمریکا کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، چەند هۆکارێکی سەرەکیی بۆ ئەم بڕیارە لەناکاوە دیاری کردووە؛ لەوانە پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان، هەڵوەشاندنەوەی بەردەوامی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دەرەوەی وڵات، داخرانی ڕێگاوبانەکان و تێکچوونی دۆخی گواستنەوە.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەکە ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی کردووە کە باشترە لە ڕێگەی وشکانییەوە بەرەو وڵاتانی ئەرمینیا و تورکیا گەشت بکەن و ئێران جێ بهێڵن؛ هەروەها دەڵێت نابێت بەرەو ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ عێراق، پاکستان و ئەفغانستان بڕۆن.
٠ لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانەی هەردوو ڕەگەزنامەی "ئێرانی و ئەمریکی"یان هەیە، پێویستە لە کاتی چوونە دەرەوەیاندا پاسپۆرتی ئێرانی بەکار بهێنن، چونکە تاران بە فەرمی دان بە دوو ڕەگەزنامەییدا نانێت و وەک هاووڵاتیی ئێرانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم هۆشدارییە کە ئەمڕۆ هەینی، 2026-2-6 بڵاو کراوەتەوە، تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکایە لە مەسقەتی پایتەختی عومان، کە بڕیارە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و جارید کۆشنەر، ڕاوێژکاری ترەمپ، سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران کۆ ببنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە



