لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە

شاندێکی باڵای ئیدارەی کۆبانێ لەگەڵ شاندێکی پارێزگای حەلەب لە باڵەخانەی پارێزگادا کۆبوونەوە

ئاڤا نیوز

بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی شاری کۆبانێ و بۆ لابردنی گەمارۆ و گەڕانەوەی ئاوارەکان، شاندێکی باڵای ئیدارەی کۆبانێ لەگەڵ شاندێکی پارێزگای حەلەب لە باڵەخانەی پارێزگادا کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەرپرسانی ئیدارەی شاری کۆبانێ و پارێزگای حەلەب ئامادەی بوون، چەند تەوەرێکی پەیوەست بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو شارە تاوتوێ کران؛ لەوانە میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 30ـی کانوونی دووەم، پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان، هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی سەر بە هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشق، و کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیەی کە خراوەتە سەر شارەکە.

زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانەی شاندی کۆبانێ بۆ حەلەب دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری پێشتر دێت کە لە ناوخۆی شارەکە لە نێوان هەردوولادا ئەنجام درابوون، ئەوەش بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ ئیدارەدانی شارەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ