ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی هێشتا فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک لە سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە پێشتر بە هەر هۆکارێک ناویان لە ئەپلیکەیشنی پسوولەی خۆراک تۆمار نەکراوە یاخود سڕاونەتەوە، دەتوانن ناویان لە سیستمەکە تۆمار بکەن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراق جێبەجێ دەکرێت، هەموو زانیارییەکانی پسوولەی خۆراک لە ئەپڵیکەیشنێک دەبێت و لەو ڕێگەیەوە هاونیشتمانی لە هەر گۆڕانکارییەک لە بەشە خۆراکی مانگانە ئاگادار دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک لە سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە "پێشتر ناویان لە ئەپلیکەیشنی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک سڕاوەتەوە یان بە هەر هۆکارێک ناویان تۆمار نەکراوە، ئێستا دەتوانن ناویان تۆمار بکەن".
- "پێشتر بەشێکی هاووڵاتیان بەهۆی ئەوەی کارتی نیشتمانییان نەبووە یان وێنەیان لە سیستمەکە دەرنەچووە، یاخود بە مەبەستی گەشتکردن لە دەرەوەی وڵات بوون، ناویان تۆمار نەکراوە، بەڵام ئێستا ڕێگەیان پێ دەدرێت، ناویان تۆمار بکەن".
زانیاریی زیاتر: "ئەم ڕێگەپێدانە تەنیا لە سلێمانی نییە، بەڵکو لە هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و بەشێکی دیکەی پارێزگاکانی عێراقیش بە هەمان شێوە ئەو کەسانە دەتوانن ناویان تۆمار بکەن کە ناویان لە سیستمەکەدا نییە، بەڵام هەولێر و هەڵەبجە بەهۆی هەندێک گرفت جارێ دەستی پێ نەکردووە، پێشنینی دەکرێت چەند ڕۆژێکی دیکە لە هەولێر و هەڵبجەش دەست پێ بکات".
لەلایەکی دیکە: لە قۆناغی یەکەمدا خۆتۆمارکردن لەو سیستمە بەبێ بەرامبەر بوو، بەڵام ئێستا هەر کەسێک کە خۆی تۆمار دەکات، دەبێت بڕی شەش هەزار دینار لە ڕێگەی ڤیزا کارتەوە بدات، ئەم بڕە پارەیە لە جاران کەمترە، چونکە پێشتر بڕی 11 هەزار دینار بووە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 8-5-2025، هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگای هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک تێیدا کارا کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ مووچەی مانگی 10 تەیف سامی سێ داواکاری هەیە؛ کەی پارە دەگات؟
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری دهۆک و سلێمانی 18 کەسی بیانی دەستگیر کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری دهۆک و سلێمانی 18 کەسی بیانی دەستگیر کران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن بەشداریی خۆی لەگەڵ ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر داعش لە سووریا ڕاگەیاند






