بەهۆی لافاو لە ڕۆژئاوای ئێران حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
بەهۆی لافاو لە ڕۆژئاوای ئێران حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنی لافاو لە یەکێک لە شارەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

بەردەوامی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە ڕۆژئاوای ئێران بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی و تیمەکانی فریاگوزاریش هاوکارییان گەیاندووەتە زیاتر لە 23 هەزار هاووڵاتی لە چەند پارێزگایەکی ئێران کە تووشی لافاو بوون.

وێنە گەورەکە: دوای چەندین ساڵ وشکە ساڵی، دابەزینی پلەی گەرما و بارانبارینی بەردەوام ڕووی لە ئێران کردووە، لە هەندێک پارێزگای ئەو وڵاتە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەم هۆیەشەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە بەهۆی سەرماو بارانبارینی بەردەوام و دروستبوونی لافاو، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێک لەوانە کارمەندی فریاگوزاری بووە و لە کاتی هەوڵی هاوکاری و ڕزگارکردنی هاووڵاتیان لە جەهروم گیانی لەدەستداوە، منداڵێک و ژنێکیش هەر لە جەهروم گیانیان لەدەستداوە چوار هاووڵاتییەکەی دیکە لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێرانن.

زانیاریی زیاتر: پارێزگای فارس، هۆرمۆزگان، کرمان، سیستان و بەلوچستان، ئەو شوێنانەن کە زۆرترین ڕێژەی باران و لافاوی گرتووەتەوە، زیانی زۆری بەر ماڵ و ژیانی هاووڵاتیان گەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ