
دیمەنی شەقامێکی سەرەکی شاری هەولێر دوای بارانبارین. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی کاریگەری بەرزە پەستانی هەوای ڕووسیا، بارستە هەوایەکی وشک و سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەهۆی گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا، تاوەکو شەوی یەکشەممەی داهاتوو، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی هەوا لە باشووری عێراق خێرایی با لەو ناوچانە بەرز بووەتەوە، ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، چەمچەماڵ و کەرکووکیش دەگرێتەوە، بەجۆرێک لەو ناوچانە خێرایی با بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
بەپێی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دادەبەزن و تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە نزمی دەمێننەوە:
٠ سەنتەری هەولێر 3 پلەی سیلیزی
٠ سەنتەری سلێمانی 3 پلەی سیلیزی
٠ سەنتەری دهۆک 1 پلەی سیلیزی
٠ سەنتەری کەرکووک 9 پلەی سیلیزی
٠ سەنتەری هەڵەبجە 4 پلەی سیلیزی
٠ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1- پلەی سیلیزی
٠ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 1 پلەی سیلیزی
٠ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 4 پلەی سیلیزی
٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 8 پلەی سیلیزی
٠ ناوچە شاخاوییەكان 5- پلەی سیلیزی
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزا و پێشكەشكاری کەشوهەوا لە ئاڤا ڕایگەیاند: هەوایەکی وشک، کە بە سیبیری ناسراوە هەڵدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە، لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی نزم دەبنەوە، لە کۆتایی ئەم مانگەش شەپۆلی چوارەمی بارینی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات
- ڕاپۆرت
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی نوێ بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دادەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 17 کانوونی یەکەم
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
- ژینگە
- 16 کانوونی یەکەم
بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت
- ژینگە
- 16 کانوونی یەکەم
لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
- ژینگە
- 15 کانوونی یەکەم
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- ژینگە
- 15 کانوونی یەکەم
تەمێکی چڕ هەولێری داپۆشیوە و پێشبینی بارانبارین دەکرێت
- ژینگە
- 15 کانوونی یەکەم
کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە






