هاوپەیمانیی نەسر بۆ ئاڤا: نزیکبوونەوە لە یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆکوەزیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

هاوپەیمانیی نەسر
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی نەسر، بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی دووپاتی دەکاتەوە، پێشکەوتنێکی بەرچاو لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، ئەوان چاوەڕوانیی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانن لەلایەن لایەنە سوننەکانەوە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە قۆناغێکی چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبێت، کە تێیدا یەکدەنگیی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕێککەوتن لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە، کلیلن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانێکی بەهێز کە بتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ببێتەوە و سەقامگیریی سیاسی مسۆگەر بکات.
لێدوانی فەرمی: سەلام زوبەیدی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "پێشکەوتنێکی ڕوون و گەورە لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو و یەکلاییکردنەوەی کۆتایی ناوەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێت."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: زوبەیدی ڕوونیکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمانە لەلایەن لایەنە سوننەکانەوە، چونکە "پۆستی سەرۆکوەزیرانیش پەیوەستە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکان لە دەرەوەی چوارچێوەکە."
لەلایەکی دیکەوە: عەباس مووسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بۆ ئاڤا میدیا دووپاتی کردەوە "هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران پەک نەکەوتووە، بەڵکو چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمارین." مووسەوی جەختی لەوە کردەوە کە "گرنگترین شت پاراستنی یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگییە تەنانەت دوای ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانیش."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
10 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە





