
دیمەنی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم ببارێت و لە سنووری پارێزگای دهۆکیش باران ببارێت. لەبارەی ئەو تەمەی هەولێری گرتووەوە شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا دەڵێت، "سبەی نامێنێت".
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەفتەی ڕابردوو سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتەوە، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرمی زیاتر داببەزێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی ڕاپۆرتی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت، لە سنووری ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێریش بە تایبەت باشووری پارێزگاکە تەمێکی کەم بەردەوامی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: بەهۆی بوونی ڕووپۆشی سەوزایی لە هەولێر ڕێژەی شێ زۆرە، ئەوەش وای کردووە کە تەم دروست ببێت، بەڵام سبەی لەگەڵ خۆرهەڵهاتن ئەو تەمە نامێنێت.
وتیشی، لەم دوو ڕۆژەدا بارانی کەم دەبارێت، بەڵام لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلی چوارەمی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، شەپۆلەکەش بەهێز دەبێت.
لەلایەکی دیکە: کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16-12-2025، مەودای بینین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بوو:
هەولێر: پێنج کیلۆمەتر
پیرمام: 10 کیلۆمەتر
دەشتی شەمامک: شەش کیلۆمەتر
دهۆک: نۆ کیلۆمەتر
زاخۆ: حەوت کیلۆمەتر
سلێمانی: 10 کیلۆمەتر
چەمچەماڵ: 10 کیلۆمەتر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
25 خولەک لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
- ژینگە
- 28 کانوونی دووەم
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- ژینگە
- 28 کانوونی دووەم
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






