لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت

شەیری بکە لە:
لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت

وزەی خۆر و با

ئاڤا نیوز

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵگرتنی ئەو وزە پاکەی لە تیشکی خۆر و با بەدەست هێنراوە، هەوا شل دەکرێتەوە و لەو کاتەی خۆر بە ئاسمانەوە نییە، یان با هەڵناکات؛ کارەبای لێ بەرهەم دەهێنرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە نزیک گوندی کارینگتۆن لە بەریتانیا، کۆمپانیای Highview Power گەورەترین دامەزراوەی بازرگانی بۆ هەڵگرتنی وزە لە ڕێگەی "هەوای شل"ـەوە دروست دەکات.

سیستەم چۆن کار دەکات: لە قۆناغی یەکەمدا هەوا وەردەگیرێت و پاک دەکرێتەوە. پاشان دەپەستێنرێت و سارد دەکرێتەوە تا شل دەبێت. دواتر لە کاتی پێویستدا گەرم دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە بە گاز و تۆرباینەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بگەڕێنێت.

ژمارەکان وا دەڵێن: ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت کارەبا بۆ 480 هەزار ماڵ دابین بکات. لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر بەسوودترە. تێچووی بەرهەمهێنانی هەر مێگاواتێک کارەبا بەم سیستەمە 45 دۆلارە، لەکاتێکدا بە بەنداوی ئاوی 120 دۆلار و بە پاتریی لییسیۆم 175 دۆلارە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیاوازیی ئەم تەکنەلۆژیایە لەگەڵ پاتریی ئاسایی ئەوەیە، پاترییەکان هەر 10 ساڵ جارێک دەبێت بگۆڕدرێن و تەمەنیان کورتە، بەڵام سیستەمی هەوای شل بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر دەمێنێتەوە و بە کەمترین بەفیڕۆچوون، وزە هەڵدەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە: شارەزایان دەڵێن هەرچەندە تێچووی دروستکردنی سیستەمەکە لە سەرەتادا زۆرە، بەڵام باشترین جێگرەوەیە بۆ بەنداوە ئاوییەکان (کە پێویستیان بە شوێنی جوگرافیی تایبەت هەیە) و پاترییەکان (کە ژینگە پیس دەکەن). ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت ڕێگە لە پچڕانی کارەبا بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ