کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بۆ سنووری چەمچەماڵ بەڕێکەوت

شەیری بکە لە:
کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بۆ سنووری چەمچەماڵ بەڕێکەوت

ڕوانەکردنی کاروانی بارهەڵگرەکان بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و دەورووبەری

ئاڤا نیوز

کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بۆ سنووری چەمچەماڵ بەڕێکەوت کە ژمارەیان سێ بارهەڵگرە و دابەش دەکرێت بەسەر زیانلێکەوتووانی ئەو سنوورە. 

وێنە گەورەکە: هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری کۆتایی هات، هەزاران کەس بەشدارییان کرد، زیاتر لە یەک ملیار دینار و سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەل کۆکرایەوە، هەر لە ڕێگەی کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان چەندین خێزان خانوویان بۆ دەکڕدرێت.

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ سێشەممە سێ بارهەڵگری دیکەی هاوکاریی ڕەوانەی قەزای چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە دەکرێت و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەسەر هاووڵاتییانی زیانلێکەوتوو دابەش دەکرێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، 46 بارهەڵگری پێداویستی لە هەولێر و دهۆک و زاخۆوە ڕەوانەی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش و تەکیە کردووە. 


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ