حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە 50٪ـی قەرزی میدیاکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگایەکی میدیایی بینراو
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، ئاماژە بەوەدەدات کە ماوەی یەک مانگ لەبەردەم میدیاکاندایە ئەوانەی قەرزی کەڵەکەبوویان لەسەرە بۆ ئەوەی بیدەنەوە و داشکاندنی 50٪ـی بۆ دەکرێت. هەندێک میدیا قەرزی 10 ساڵیان لەسەر کەڵەکەبووە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 400 دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیریان هەیە، بەپێی ڕێنمایی لە کاتی دەرهێنانی مۆڵەت بەگوێرەی پەخشی دامەزراوەکە بڕێک پارە دەدەن، ساڵانەش بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەیان یەک لەسەر چواری ئەو بڕە دەدەن کە مۆڵەتەکەیان پێ دەرهێناوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان عەوڵا، بەرێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری؛ بە ئاڤای گوت، " حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 50%ــی قەرزی کەڵەکەبووی سەر دامەزراوەکان خۆش دەبێت، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ ئەوەی بتوانن پابەندبوونی داراییان جێبەجێ بکەن."
گوتیشی: 226 میدیای بینراو، بیستراو پابەندی دارایی ساڵانەیان لەسەرە و نەیانداوە، مێژووی قەرزەکان لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2025ـە، بەشێکی دامەزراوەکان قەرزی 10 ساڵیان لەسەرە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر میدیایەکی بیستراو لەکاتی دەرهێنانی مۆڵەت ئەگەر سەرتاسەری بێت دەبێت 4 ملیۆن دینار بدات، هاوکات کەناڵی بینراوی سەرتاسەری شەش ملیۆن دینار بۆ دەرهێنانی مۆڵەت دەدات، ساڵانەش بۆ هەردوو جۆر دامەزراوەکە دەبێت یەک لەسەر چواری بڕەکە بدەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
چۆن دۆلاری سپی دەهێنرێتە نێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان؟
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی هەزار لیژنە، نە برسییەک تێر و نە بێ بەرگێ پۆشتە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی جەخت لە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی سووریا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا دوای 35 ساڵ پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی ئەوروپی دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بۆ سنووری چەمچەماڵ بەڕێکەوت





