
دیمەنی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ و وێرانبوونی بەهۆی لافاوەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانی زۆر بەر کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ کەوتووە و چەند کەسێکی دیاریش لە هەرێمی کوردستان بڕیاریانداوە بە هەزاران کتێب دووبارە کتێبخانەکە نۆژەن بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: جگە لە زیانە گیانی و ماددییەکان، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی ڕابردووی چەمچەماڵ، کتێبخانەی گشتیی ئەو قەزایەش زیانی زۆری بەرکەوتووە و بە هەزاران کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامە لەناوچوون
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەممەد خوڕشید، بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە، بە ئاڤای راگەیاند، دوای ئەوەی زەرەر و زیانەکانم زانی، وەکو وەفایەک ویستم هاوکاریی ئەو قەزایە بکەم، بۆیە بڕیاریشمدا 500 کتێب بە ناونیشانی جۆراوجۆر بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ ببەخشم.
لەلایەکی دیکەوە: رێبین فەتاح، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، خاوەنی ماڵی وەفایی، قسەی بۆ ئاڤا کرد وتی: "هەڵمەتێکمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەستپێکردووە، تا ئيستا 1000 کتێبمان کۆکردووەتەوە و بەشدار دەبین لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو کتێبخانەیە.
-زۆربەی دامودەزگاکان هاتوونەتە سەرهێڵ چاوەڕێ دەکەین، 5000 کتێب بگاتە دەستمان تاوەکو پێشکەشی چەمچەماڵییەکانی بکەین.
زانیاریی زیاتر: ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ چەند رۆژێکە دەستی پێکردووە، سەیوان وادی، بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەی شۆڕش و فەرمانبەر لە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ، لە گەشتیی هەواڵەکانی کەلتووری ئاڤا بەشداری کرد و وتی: " لافاو زەرەر و زیانێکی زۆری لە کتێبخانەی گشتیی داوە، بەڵام خۆشبەختانە زۆربەی لایەنەکان هاتوونەتە سەرخەت بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن، بەمزووانەش کتێبخانەکە دووبارە نۆژەن دەکەینەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات










