بازاڕی دۆلار فرۆشانی هەولێر
ئاڤا نیوز
کێشەی وەرگرتنی دۆلاری سپی و شین لە هاونیشتمانیان لە بازاڕەکانی هەولێر چارەسەر کرا. بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ هەر کەسێک پابەند نەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەنێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، دیاردەیەک پەیدا بووە کە دۆلاری سپی، دۆلاری کۆن و پەنجا دۆلاری، کەمتر لە نرخی دۆلاری شین لە خەڵک وەردەگیرێت، ئەوەی چاپی کۆن و نوێکە، تەنانەت لە هەندێک شوێن ئامادە نین دۆلاری سپی وەربگرن.
ئەمە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان و بازاڕەکانی دراو دروست کردووە، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆری دۆلاری سپی لە بازاڕدا هەیە و بەشێکیشی هی بازاڕەکانی ناوەراست و باشووری عێراقە دەهێنرێتە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: كەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر لە بەرنامەی زەنگی بازاڕی ئاڤا گوتی: "ڕۆژانە لە بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە دۆلاری سپی دەهێنرێتە نێو بازاڕی دراوی هەولێرەوە. بۆیە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ڕێگە بە هاتنی دۆلاری کۆن نەدەن.
هاوکات بازرگان و خەڵکی دیکە دۆلاری شین لە هەولێرەوە دەبەنە بەغدا. واتە چاپی کۆن دەهێننە هەولێر و چاپی نوێ دەبەنە دەرەوە، بەمەش ڕێژەی دۆلاری چاپی کۆن لە بازاڕەکانی هەولێر زیادی کردووە.
چارەسەرەکان: بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە، بەپێی بڕیارەکە لە هەر دەفتەرێکدا، ئاساییە ئەگەر حەوت هەزار دۆلاری شین و سێ هەزار دۆلاری سپی هەبێت، تەنانەت ئاساییە کە چوار پەنجا دۆلاریشی تێدابێت، پێویستە ئەوانەی ئاڵۆگۆڕی دراو دەکەن، لە خەڵکی وەربگرن و مامەڵەی پێوە بکەن. هەر کەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ مەزڵووم عەبدی لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا قسە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد






