
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق 29ی ئەم مانگەی وەکو یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق دیاری کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. لەتیف ڕەشید نووسراوێکی فەرمیی بە واژۆی خۆی دەرکرد و تێیدا داوای لە پەرلەمانی نوێ کرد، ڕۆژی دووشەممە 29ی کانوونی دووەمی 2025 یەکەم دانیشتنی ساز بکات و بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە بکات.
- لە نووسراوەکەی سەرۆککۆماردا هاتووە، ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (54) و بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (73)ی دەستوور و پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ ئەندامێتی لە پەرلەمان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە ئەو بڕيارە دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بەپێی دەستوور لە ماوەی 30 ڕۆژ دەبێت سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێردرێت دواتر سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا ئەنجوومەنی وەزیران پێکبێنێت و لە کۆتاییدا ڕاسپێردراو لە ماوەی 30 ڕۆژدا کابینەی وزارییەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات بۆ دەنگدان لەسەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






