
دروستبوونی تەم لەسەر شەقامەکان
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسیی عێراق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دروستبوونی تەمێکی چڕ و خەست لە بەیانیی سبەی یەکشەممە لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای بینین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، "شەپۆلەکانی تەم لە کاتژمێرەکانی بەیانیی یەکشەممە 14-12، دووبارە لە زۆربەی شارەکاندا دروست دەبنەوە و چڕتر دەبنەوە بەرەو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ و ئارامیی باوە."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دەستەی کەشناسیی ڕوونی دەکاتەوە "ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە توانای بینینی ئاسۆیی کە دەگاتە ئاستی نەبوون لە ڕێگا دەرەکییەکان." دەستەکە ئامۆژگاریی شۆفێران دەکات "بە وریاییەکی زۆرەوە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن لەو کاتژمێرانەدا تاوەکو پێش نیوەڕۆ توانای بینین وردە وردە باشتر دەبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە، جووڵەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕاگیرا بەهۆی کەمبوونەوەی توانای بینینی ئاسۆیی بۆ نزیکەی 150 مەتر بەهۆی شەپۆلەکانی تەمەوە کەشی پایتەختی داپۆشیبوو. فڕۆکەخانەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی تەمەوە تووشی پشێوی بەردەوام بوون، کە بووەتە هۆی دواخستن و تێکچوونی خشتەی گەشتەکان لە بەغدا و بەسرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ئەمساڵ دوو ئەوەندی پارساڵ ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكان
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






