
دیمەنی دروستبوونی تەم لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی زیادبوونی تەمومژ و کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ 200 مەتر لە شاری هەولێر، کەشناسی هۆشداریی دەداتە شۆفێران بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لەئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی تەمومژی بەشێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەشێوەیەک ئاستی بینین لە شاری هەولێر 200 مەتر کەمبووەتەوە ئەمەش کاریگەری دروستکردووە لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانى بڵاوی کردووەتەوە، کاریگەریی ئەو تەمومژە تا سبەی بەیانی دەمینێتەوە، هۆشداریش دەدات بە شۆفێران کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.
مەودای بینین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر 200 مەتر
پیرمام 10 کیلۆمەتر
شەمامک 100 مەتر
دهۆک 7 کیلۆمەتر
زاخۆ 6 کیلۆمەتر
سلێمانی 10 کیلۆمەتر
چەمچەمال 10 کیلۆمەتر
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی پشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بۆ سبەی سێشەممە پێشبینی هاتنی بەفربارین و بارانبارین بۆ سەر زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزای کەشوهەوا و پێشکەشکاری ئاڤا ڕاگەیاند: سبەینیش بەشێوەی پچڕ پچڕ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەردەوام دەبێت و چڕی تەمومژ لەناوچەشاخاوییەکان زیاتر دەبێت لەبەر ئەوەی پێوستە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەمێکی چڕ هەولێری داپۆشیوە و پێشبینی بارانبارین دەکرێت
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەم دووبارە فڕۆکەخانەکانی عێراقی پەکخست و گەشتەکانی ڕاگرت
- ژینگە
- 13 کانوونی یەکەم
هۆشدارییەک لە کەشناسیی عێراقەوە لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە






