چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆبوونەوەی پەرلەمان لە زووترین کاتدا بکرێت و سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆبوونەوەی پەرلەمان لە زووترین کاتدا بکرێت و سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و داوایانکرد خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق "لە زووترین کات"دا کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان (سەرۆک و دوو جێگرەکەی) هەڵبژێرێت، جەختیش لە بەردەوامی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە.

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد، ئێستا چاوەکان لەسەر لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقن تا وادەی کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاریی بکات، چاوەڕێش دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو خولی نوێی پەرلەمان یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازبکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و باسیان لە شایستەکانی قۆناغی داهاتوو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی دەستووری دیاریکراودا کرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا دەکەن لە زووترین کاتدا پەرلەمان کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرێت، لە هەمان کاتیشدا جەخت لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان دەکەنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت و سەرجەم شایستەکانی دیکە، ئەویش بە هەستکردن بە گیانی بەرپرسیارییەتی و لێکتێگەیشتن.

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی مامەڵەی "دانایانە و هاوسەنگی" خۆیان کردووە وەک مەرجەعی سیاسی شیعەکانی عێراق، کە هاوکار بووە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت، مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگییەکان و پشتیوانی ئارامیی و ئاڕاستەی دەستووریی دەوڵەت.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ