شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چاوە ڕۆبۆتەکە
ئاڤا نیوز
زانایان لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای جۆرجیا لە ئەمەریکا، جۆرە چاوێکی ڕۆبۆتییان داهێناوە توانای بینینی لە چاوی مرۆڤ زۆر بەهێزترە و بەبێ وزەی دەرەکی کار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: توێژەران لە ئەمریکا هاوێنەیەکی نەرم و کشۆکیان لە ماددەی "هایدرۆجێڵ" بۆ دروست کردنی جۆرە چاوێکی ڕۆبۆتی. ئەم چاوە زیرەکە پێویستی بە هیچ سەرچاوەیەکی وزەی کارەبا نییە و تەنیا بە تیشکی ڕووناکی کار دەکات؛ دەتوانێت ڕێک وەک چاوی مرۆڤ خۆکارانە گرژ بێت و بکرێتەوە و دیمەنەکە ڕوون بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نهێنیی کارکردنی ئەم چاوە، بۆ بوونی ماددەی "ئۆکسیدی گرافین"دەگەڕێتەوە لەناو پێکهاتەکەیدا. ئەم ماددەیە ڕووناکی دەمژێت و بەپێی ڕووناکییەکە شێوەی هاوێنەکە دەگۆڕێت، ئەمەش وا دەکات لە چاوی مرۆڤ وردتر و خێراتر بێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی (Science Robotics) بڵاو کراوەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەم هاوێنە دەستکردە دەتوانێت وردترین شت ببینێت، بە جۆرێک توانیویەتی مووی قاچی مێروولەیەکیش بە ڕوونیی تەواو نیشان بدات.
زانیاریی زیاتر: توانای بینینی ئەم چاوە ڕۆبۆتییە ئەوەندە بەهێزە، دەتوانێت ئەو تەنانە ببینێت کە قەبارەکەیان تەنیا چوار مایکرۆمەترە؛ ئەمەش وا دەکات لە داهاتوودا شوێنی وردبینە (مایکرۆسکۆپ) کلاسیکییەکان بگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی نەرمی و کشۆکییەکەیەوە، دەتوانرێت ئەم چاوە ڕۆبۆتییە لە نەشتەرگەرییە پزیشکییە ئاڵۆزەکاندا وەک یاریدەدەرێکی بێوێنە بەکار بهێنرێت. هەروەها بۆ بەدواداگەڕان و ڕزگارکردن، کشتوکاڵ و تەنانەت لە توێژینەوەی قوڵایی دەریاکانیشدا (کە ڕەنگە بۆ مرۆڤ مەترسیدار بێت) سوودی لێ دەبینرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
تەم دووبارە فڕۆکەخانەکانی عێراقی پەکخست و گەشتەکانی ڕاگرت
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی ڕادەستی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ كرا
- تەندروستی
- 13 کانوونی یەکەم
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت





