25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی ڕادەستی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ كرا

شەیری بکە لە:
25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی ڕادەستی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ كرا

ساتی گەیشتنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

لەپێناو پاڵپشتیكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی سنووری چەمچەماڵ بەگشتی و دابینكردنی دەرمان و چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشانی ئەو سنوورە بەتایبەت، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی 25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی بە بەهای 270 هەزار دۆلار گەیێنرایە چەمچەماڵ.

چیرۆكی سەرەكی: بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕێكی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی و نەشتەرگەی و نەخۆشیە درێژخایەنەكان، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ و نەخۆشخانەی گشتیی ئەو شارۆچكەیە كرا، كە بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دابین كرابوو.

لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 65 بابەتی جیاوازی دەرمانی هەستیاری نەخۆشییە درێژخایەنەكان و دەرمانی نەشتەرگەری و فریاكەوتن و پێداویستی تاقیگەیی بە قەبارەی 25 تۆن ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ و نەخۆشخانەی گشتیی ئەو قەزایە كرا.

وەزیری تەندروستی ڕوونیشی كردەوە، بەهای سەرجەم دەرمان و كەرەستە پزیشكییەكان بۆ نەشتەرگەری و پێداویستییەكانی تاقیگە بە 270 هەزار دۆلار (27 دەفتەر دۆلار) دەخەمڵێندرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ