
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کاروانێک دەرمان و پێداویستی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیێندرایە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی ناوچەکە و ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکە زیانیان بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە و بریندار بوون، وەزارەتی تەندروستی دەرمان و پێداویستی بۆ چارەسەرکردنی هاووڵاتیان گەیاندە چەمچەماڵ و بەڵێندراوە ڕەوشی تەندروستی لە چەمچەماڵ بەرەوپێش ببرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کاروانێک دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان گەیاندە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ، ئەوەی پێویست بێت بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە دابینی دەکەین، لە داهاتوو پلانمان هەیە گرنگی زیاتر بە کەرتی تەندروستی لە چەمچەماڵ بدەین، نەخۆشخانەیەکی نوێ دەکەینەوە و هەموو بەشەکانی تێدا بێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری تەندروستی، سەردانی ئەو کەسانەی کرد کە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتبوو، پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەبوو، بەڵێنیدا هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات.
زانیاریی زیاتر: د. سامان بەرزنجی، دەڵێت، چیرۆکی ئەو کەسانەی ئاڤا نیشانیدان لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان، ئەوەی پێویست بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەبووە پەیوەندیمان پێوەکردووە، ئەوەی دیکەش ئەمڕۆ سەردانی ئەو کەسانە دەکەین کە نەخۆشن، هەرچی پێویست بێت بۆیان دابین دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 40 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین






