هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت

شەیری بکە لە:
هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت

پەروین شەرەفخان، پێشکەشکاری ئاڤا هاوکاریی هاووڵاتییەکی دهۆکی بەدەستەوەیە

ئاڤا نیوز

هاووڵاتییەکی شاری دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ دەهێنێت و ئامادەنەبوو ناوی خۆی ئاشکرا بکات. 

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە ئاڤا میدیا هەڵمەتێکی گەورە و فراوانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دەستپێکردووە، سەدان هاووڵاتی شاری هەولێر و دەورووبەری بەهێنانی هاوکاری و ناردنی پارە بۆ ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا بەشدارییان کردووە. 

زانیاریی زیاتر: پەروین شەرەفخان، پێشکەشکاری ئاڤا ڕایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی شاری دهۆک بۆ گەیاندنی هاوکاری بە لێقەوماوانی شاری چەمچەماڵ، سەردانی ئۆفیسی دهۆکی کردووە 2500 دۆلاری بە چاوی گریانەوە هێناوە، هەرچەند داوامان لێکردووە ناوی خۆی بڵێت ئامادەنەبووە و ڕاستەوخۆ ڕۆیشتووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ