کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا میدیا گەیشتە تەکیە

شەیری بکە لە:
کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا میدیا گەیشتە تەکیە

کاروانی یەکەمی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا میدیا لە ناحیەی تەکیە

ئاڤا نیوز

کاروانی یەکەمی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا میدیا گەیشتە ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، ئێستا کاروانی دووەمیش لە ڕێگایە.

چیرۆکی سەرەکی: لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری ئاڤا میدیا بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ، تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی شەممە زیاتر لە یەک ملیار دینار و 15 بارهەڵگری پێداویستی لە ئۆفیسی سەرەکی و ئۆفیسەکانی دیکەی ئاڤا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە.

زانیاریی پەیامنێر: ژوان قەرەداغی، نێردراوی ئاڤا بۆ چەمچەماڵ، گوتی، یەکەم کاروانی هاوکاری مرۆیی هەڵمەتی ئاڤا میدیا لە هەولێرەوە گەیشتووەتە ناحیەی شۆڕش و تەکیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، ئێستا کاروانی دووەمیش لە ڕێگایە.

نێردراوی ئاڤا باسی لەوەشكرد، ڕاستەوخۆ ئەو هاوکارییەی گەیشتووە لەگەڵ بارهەڵگرێک نەوتدا دابەش دەکرێت بەسەر ئەو کەسانەی کە لێقەوماون و پێداویستی سەرەتاییان نەماوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی شەممە بەردەوام دەبێت، هاووڵاتییان دەتوانن لەو چەند کاتژمێرەی ماوە هاوکارییەکانیان بگەیەنن. 




 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ