وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابیانی چەمچەماڵ دەردەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابیانی چەمچەماڵ دەردەکات

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی قوتابیانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەرکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێوارەی 13-12-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: د.ئارام محەممەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری لێخۆشبوونی لە کرێی خوێندنی قوتابیانی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەرکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، بڕیارەکە ئەو قوتابیانە دەگرێتەوە، کە بە پارالێڵ یان خوێندنی ئێواران لە خوێندنی بەرایی (دیبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆکان وەرگیراون، بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026. 

زانیاریی زیاتر: قوتابی پێویستە بە دۆکیۆمێنتی یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یان ئەو شوێنانەن کە زیانیان بەرکەوتووە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن بیانگرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ