خۆری ئاڤا دووبارە ژیان بۆ بەشێک لە خێزانەکانە زیانلێکەوتووەکان دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بەرنامەی خۆری ئاڤا بۆ ڕۆژی دووەم بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی لە چەمچەماڵ پێداویستی تەواوی سێ ماڵی دابینکرد و خانوویەکی ڕووخاویش سەرلەنوێ دروست دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: خۆری ئاڤا بەرنامەیەکی ئاڤا میدیایە و بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی پێشکەش دەکرێت، تێیدا خانوو و پێداویستی ناوماڵ بۆ هەژار و کەمدەرامەت و لێقەوماوان دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: پێشکەشکاری بەرنامەی خۆری ئاڤا، هەژان هێرش لە چەمچەماڵ لەناو خێزانێکی حەوت کەسی کەسوکاری ئەنفالەوە گوتی، خەڵکی چەمچەماڵ بە گەرموکوڕییەوە پێشوازییەکی گەرم لە هاوکارییەکانی ئاڤا دەکەن و ئەمڕۆ لەڕێگەی بەرنامەی خۆری ئاڤا بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی، پێداویستی تەواوی سێ ماڵمان دابینکرد و خانوویەکی ڕووخاویش سەرلەنوێ دروست دەکەینەوە و سبەی دەست بەکارەکانی دەکرێت.
هەژان هێرش، لە یەکێک لەو ماڵانە بوو کە تەواوی پێداویستییەکانی ناوماڵیان بۆ دابینکراوە، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بە دڵخۆشییەوە قسەی بۆ ئاڤا کرد و گوتی، ئەوەی ئاڤا دەیکات کارێکی مرۆڤدۆستانەی زۆر گەورەیە، وەک ئافرەتێک کە باوکم ئەنفال کراوە دووبارە ژیانتان بۆ گەڕاندینەوە و ئاڤا لە بیر ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەهێز سابیر، گوتەبێژی دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی بە ئاڤای گوت، جگە لە بەرنامەی خۆری ئاڤا هەموو ڕۆژێک ئاوی خواردنەوە و خواردنی گەرممان بۆ پێنج سەد خێزان دابینکردووە، لەگەڵ سێ هەزار سەبەتەی خۆراکی.
ئەمەش بزانە: بەرنامەی خۆری ئاڤا، دوێنێ لە ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە بوو، خانوو و پێداویستی تەواوی بۆ پێنج ماڵ دابینکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە






