لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
"هێندە حەزم لە کۆمپیوتەرێکی نوێ بوو، زۆر سوپاسی خوا دەکەم لافاوی ناردە ماڵەکەم و بەهۆیەوە کۆمپیوتەرەکەم بۆ نوێ کرایەوە" ئەمە قسەی بەڵێن سیروانە، ئەو گەنجەی لە ناحیەی شۆڕش لافاو کۆمپیوتەرەکەی لێ تێکدابوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوو شەو لەمەوبەر لە گەڕەکی پیریادی ناحیەی شۆڕش، لە لایڤێکی ئاڤادا گەنجێک دەرکەوت و وتی، ئەو کۆمپیوتەرەی کارم لەسەری دەکرد لافاو لەکاری خست و بەشیکی برد. چەند گەنجێک دوای ئەوەی لایڤەکەی ئاڤا دەبینن، بڕیاریاندا سێتێکی نوێی کۆمپیوتەر بۆ ئەو گەنجە بکڕنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمشەو ئاڤا چووە ماڵی بەڵێن سیروان، بەدڵخۆشییەوە قسەی بۆ ئاڤا کرد و گوتی، وێڕای ئەوەی کاری خوێندنم بە کۆمپیوتەرەکەم دەکرد، کاری دیزاینشیم پێ دەکرد و بژێوی ژیانم لەسەری بوو، کاتێک لەدەستمدا بەقەدەر ماڵەکە پێی دڵتەنگبووم، ئێستا بەهۆی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێم بەدەستهێناوە، خەونەکەم هاتەدی و زۆر سوپاسی خوای گەورە دەکەم لافاوی ناردە ماڵەکەم و بەهۆیەوە کۆمپیوتەرەکەم بۆ نوێ کرایەوە.
دایکی بەڵێن دەڵێت، ئاڤا دڵی کوڕەکەمی زۆر خۆشکرد، کوڕەکەم کۆمپیوتەرەکەی زۆر خۆش دەویست هەر لە منداڵییەوە حەزی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا دووبارە ژیان بۆ بەشێک لە خێزانەکانە زیانلێکەوتووەکان دەگەڕێنێتەوە






