حکومەتی سووریا: هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کەمتەرخەم بوو بەرامبەر هێرشەکەی داعش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سەربازانی سوپای ئەمریکا لە سووریا
ئاڤا نیوز
نورەدین بابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا دووپاتی کردەوە کە وەزارەتەکەی پێشوەختە هۆشداریی لەبارەی ئەگەری هێرشی داعش دابوو، بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ئەو هۆشدارییەیان لەبەرچاو نەگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە شاری تەدموور دژی داعش، ئەو هێزانە ڕووبەڕووی بۆسەیەکی داعش بوونەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوپای ئەمریکا و وەرگێڕێک کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: نورەدین بابا بە کەناڵی فەرمیی حکومەتی سووریای ڕاگەیاند: پێشتر فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هۆشداریی لەبارەی ئەگەری هێرشی داعش دابووە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەڵام ئەوان لەبەرچاویان نەگرتووە.
- بەدواداچوونمان بۆ شێوازی ئەنجامدانی ڕووداوەکە بەردەوام دەبێت و دڵنیای دەکەینەوەی ئەو کەسەی ئەو کردارە تیرۆریستییەی ئەنجامداوە هیچ پێگەیەکی سەربازی لەناو سوپا نییە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دژی داعش لە شاری تەدمووری سووریا کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا دووبارە ژیان بۆ بەشێک لە خێزانەکانە زیانلێکەوتووەکان دەگەڕێنێتەوە






