سێنتکۆم: لە سووریا دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی لەلایەن داعشەوە کوژران

شەیری بکە لە:
سێنتکۆم: لە سووریا دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی لەلایەن داعشەوە کوژران

دوو سەربازی ئەمریکی لە سووریا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەرباز و کارمەندیی لە سووریا ڕایگەیاند، وەزیری جەنگی ئەو وڵاتەش دەڵێت: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ئەمریکییەکان دەدۆزرێنەوە و بێ بەزەییانە لەناودەبرێن. 

بڵاوکراوەی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆسەی چەکدارێکی ڕێکخراوی داعش لە سووریا، دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێک کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، هێرشبەرەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا بووەتەوە و لە شوێنی ڕووداوەکەدا کوژراوە.

لێدوانە فەرمییەکان: بەرپرسێکی پێنتاگۆن، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هێڕشەکە لە ناوچەیەک کراوە حکومەتی سووریا دەسەڵاتی بەسەردا نییە. هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن هێرشەکە لەلایەن داعشەوە کرابێت.


پێت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، ئەو دڕندەیەی ئەم هێرشەی ئەنجامدا، کوژراوە، ئەگەر لە هەر شوێنێکی جیهان ئەمریکییەکان بکەنە ئامانج، دەتاندۆزینەوە و بەبێ بەزەیی لەناوتان دەبەین.

لەلایەکی دیکەوە: شۆن پارنێڵ، وتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکە لە شاری تەدموور لە سووریا ئەنجامدراوە و لەو کاتەدا تیمە ئەمریکییەکە لە ئەرکێکی فەرمیدا بوون بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دژ بە داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ