ژن و پیاوێکی چەمچەماڵ لە عومرە هەواڵی وێرانبوونی ماڵەکەیان پێدەگات
- هەواڵ
- 13 کانوونی یەکەم

گرافیکی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
تازە بووک و زاوایەکی چەمچەماڵ لە مەککەن بۆ عومرە کردن، بێ ئاگان لەوەی لە شارەکەیان چ کارەساتێک قەوماوە، لەپڕ تەلەفۆنێکیان لە کەسوکاریانەوە پێدەگات و ناخۆشترین هەواڵی ساڵیان پێدەڵێن.
چیرۆکی سەرەکی: ژن و پیاوێک دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کەم لە هاوسەرگیری، بڕیار دەدەن بچنە عومرە، کاتێک لە ماڵی خودان لە سعوودیە، لافاو لە ماڵەکەیان دەدات و هەموو شتێکیان ڕادەماڵێت.
لێدوانی فەرمی: هەوراز، ئەو تازە زاوایەی ماڵەکەی بەر لافاو کەوتووە، چیرۆکەکەی بۆ ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا گێڕاوەتەوە: لە مەککە بووین لە ماڵی خودا، لە هەواڵەکان بینیم لافاو ڕووی داوە، زۆر دڵتەنگ بووم، دواتر کەسوکارم تەلەفۆنیان بۆ کردم وتیان ماڵەکەی تۆش بەر لافاو کەوتووە و هیچ شتێک دەرنەچووە، زۆرم پێناخۆش بوو، بەڵام یەکسەر سوپاسی خودام کرد.
هەوراز و هاوژینەکەی هەرچەندە کارەساتە سرووشتییەکە زۆر بێتاقەتی کردوون، بەڵام سوپاسگوزاری خودان خۆیان سەلامەتن و دەڵێن: ئەمە بەسەرکردنەوەی خودایە. پێش خۆیشیان نزایان بۆ خەڵکی هەژار و لێقەوماوی چەمچەماڵ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێمە لەگەڵ کوردستان خزمین









