سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی 11 قوتابخانەی سنووری چەمچەماڵ تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بوجەی پێویست بۆ نۆژەکردنەوەی 11 قوتابخانەی سنووری چەمچەماڵ، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی دەکرێت و چاوەڕوانی خەمڵاندنی زیانەکانین.
وێنە گەورەکە: بەهۆی لافاوە بەهێزەی سنووری چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش 11 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە و خوێندندیش لە سەرتاسەری ئەو ناوچەیە ڕاگیراوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو قوتابخانانە دووبارە نۆژەن دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژان عەبدولڕەحمان، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بودجەی پێویستی بۆ نۆژەنکردنەوەی 11 قوتابخانەی سنووری چەمچەماڵ دابین کردووە و چاوەڕوانی دەرخستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانین بۆ خەمڵاندنی زیانەکان.
- هاوکات لەبارەی دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابییانی زیانلێکەوتوو گوتی، لەڕێگەی میکانیزمێکەوە پەرتووکی خوێندن لە کۆگاکانمانەوە ڕەوانەی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پشتیوانی لەو هەڵمەتە میدیاییەی ئاڤا میدیا دەکەم کە ماوەی دوو ڕۆژە دەستیپێکردووە، ئاڤا سەلماندی کە لە کەناڵێکی ڕاگەیاندن زۆر گەورەترە.
- بەشداریی لەو هەڵمەتە دەکەم و هاوکاری خێزانێکی لێقەوماو دەکەم، سەرجەم پێداویستییەکانی ناوماڵ و کرێی خانوویان بۆ دابین دەکەم، هاوکات تێچووی دووبارە ناردنەوەی خوێندنی دوو کچەکەشیان لە ئەستۆ دەگرم کە بەهۆی نەبوونییەوە دابڕابوون لە خوێندن.
نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
16 خولەک لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ژن و پیاوێکی چەمچەماڵ لە عومرە هەواڵی وێرانبوونی ماڵەکەیان پێدەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا گەیشتە ناحیەی شۆڕش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک سەرمایەداری دیکە بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری هەڵمەتی ئاڤا دەکەن






