کۆمەڵێک سەرمایەداری دیکە بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری هەڵمەتی ئاڤا دەکەن

شەیری بکە لە:
کۆمەڵێک سەرمایەداری دیکە بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری هەڵمەتی ئاڤا دەکەن

وێنەی سەرمایەدارانی بەشدار لە هەڵمەتی ئاڤا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

کۆمەڵێک سەرمایەدار و کۆمپانیای ناوداری هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە هەڵمەتی ئاڤا میدیا کرد و زیاتر لە ملیارێک دیناریان بەخشییە خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش.

وێنە گەورەکە: هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە فراوانبوونە، تا ئێستا هەزاران کەس بەشدارییان کردووە، زیاتر لە یەک ملیار  دینار و سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەل کۆکراوەتەوە.

ئەو سەرمایەدارانەی ئەمڕۆ بەشدارییان لە هەڵمەتەکەی ئاڤا کرد، ئەمانەن:

٠ سەرمایەداری نیشتمانیی کاوە جونەید 200 ملیۆن دینار.



٠
سەرمایەداری نیشتمانیی ئەحمەد ئیسماعیل 125 ملیۆن دینار.


٠ سەرمایەداری نیشتمانیی حاجی ئەحمەد ماجدی 100 ملیۆن دینار.


٠ سەرمایەداری نیشتمانیی حاجی محەممەد گەلیاوە 100 ملیۆن دینار.


٠ بانکی ئێف ئای بی 100 ملیۆن دینار.


٠ سەرمایەداری نیشتمانیی حاجی فەیسەڵ گەردی 60 ملیۆن دینار.


٠ سەرمایەداری نیشتمانیی عەلی حەسەن سماقە 50 ملیۆن دینار.



٠ سەرمایەداری نیشتمانیی لاوەند مەمووندی 30 ملیۆن دینار.



باکگراوند: دوێنێ هەینی ژمارەیەک سەرمایەداری دیکەی کوردستان بەشدارییان لە هەڵمەتەکەی ئاڤا کرد، ئەمانە بوون:

٠ سەرمایەداری نیشتمانیی غەفوور خۆشناو 100 ملیۆن دینار.

 


٠ سەرمایەداری نیشتمانیی خالید خۆشناو 100 ملیۆن دینار.


٠ سەرمایەداری  نیشتمانیی شێخ فاخیر شێخ تەیب 100 ملیۆن دینار.


٠ سەرمایەداری  نیشتمانیی سەعد فایەق کۆڵەک 100 ملیۆن دینار.


٠ سەرمایەداری  نیشتمانیی شوان زراری 50 ملیۆن دینار.



زانیاریی زیاتر:
هەڵمەتی ئاڤا میدیا تاوەکو کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت. سەرمایەداران و خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە هەڵمەتەکە، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر و دهۆک، لە ئاکرێ و زاخۆش هەڵمەتی ئاڤا بەڕێوەدەچێت. 

ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.  

پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛

5888 171 0770

5020 803 0750

 کیو ئاڕ کۆدی (FIB)


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ