پارەی کۆکراوەی هەڵمەتی ئاڤا میدیا یەک ملیار دیناری تێپەڕاند

شەیری بکە لە:
پارەی کۆکراوەی هەڵمەتی ئاڤا  میدیا یەک ملیار دیناری تێپەڕاند

ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لە شاری هەولێر کە هاوکارییەکانی خەڵکی شاری هەولێری تێدا کۆکراوەتەوە، هەر لە هەڵمەتی ئاڤا زیاتر لە یەک ملیار دینار کۆکراوتەوە

ئاڤا نیوز

سەرمایەداران و خێرخوازان زیاتر لە یەک ملیار دیناریان بەخشیوەتە هەڵمەتی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش.


وێنە گەورەکە:
هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی پارە و پێداویستی ناوماڵ بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک سەرمایەداری گەورەی کوردستان و سەدان خێرخواز بە زیاتر لە یەک ملیار دینار پارەی کاش بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە. تا ئێستاش نزیکەی 15 بارهەڵگر خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی ناوماڵ کۆکراوەتەوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش بەڕێکەوت. ئێستا چەند بارهەڵگرێک گەیشتوون و لە تەکیە و شۆڕش دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان کراوە. سبەی یەکشەممەش کاروانی هاوکارییەکان بەردەوام دەبێت.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ