مەزڵووم عەبدی جەخت لە ڕێککەوتنی 10ی ئازار دەکاتەوە بۆ بونیادنانی سووریای نوێ

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی جەخت لە ڕێککەوتنی 10ی ئازار دەکاتەوە بۆ بونیادنانی سووریای نوێ

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ڕایدەگەیێنێت، ڕووخانی ڕژێمی بەعس یەکەم هەنگاو بووە لەسەر ڕێگای دامەزراندنی سووریایەکی نوێ، جەختیشی لەوە کردەوە کە "مەسەد" ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لەم پڕۆسەیەدا.

چیرۆکی سەرەکی: شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025، مەزڵووم عەبدی، لە یادی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەد)، پیرۆزبایی یەکەم ساڵوەگەڕی ڕووخانی ڕژێمی لە گەلانی سووریا کرد. جەختی لەوە کردەوە کە "ڕێککەوتنی 10ی ئازار دەبێت بنەمایەک بێت بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ و هەسەدە پابەندە بە جێبەجێکردنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا."

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: عەبدی ڕوونی کردەوە، "هەسەدە پێشکەوتنی باشی بەدەست هێناوە، بەتایبەت لە بوارە سەربازی و ئەمنییەکاندا،" ئاماژەی بەوەشدا کە "وڵاتانی دراوسێ چیتر وەک جاران دوژمنایەتی ناکەن." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "بابەتەکانی پارێزگاکانی حەسەکە، دێرەزوور و ڕەققە کاریان لەسەر دەکرێت و دەبێت خۆیان بەپێی بنەمای لامەرکەزییەت بەڕێوەببەن."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەی گشتیی هەسەدە دووپاتی کردەوە کە "هەموو پێکهاتەکان دەبێت مافی خۆیان لەناو سووریای نوێدا وەرگرن و مافەکانیان بەشێکن لە ڕێککەوتنی 10ی ئازار." هاوکات داوای "بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و تائیفەگەری"ی کرد.

باکگراوند: ڕۆژی 10ی ئازار، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتیی سووریا، هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا یەکدەخرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ